
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێ رێواز فایه‌ق به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌دانی په‌رله‌مان بدات نه‌ك به‌و جۆره حزبیانه بیر بكاته‌وه.
د.نه‌دا مێرگه‌سۆری ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و كه‌سایه‌تی سیاسی، ڕاگه‌یاند، نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی له بابه‌تی حزبی و سیاسی دابوایه كه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان و شكۆی خۆی تێدا له‌كه‌دار ببێت.
روونیشی كرده‌وه كه له دنیادا وایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێلایه‌ن ده‌بێت و به‌یه‌ك چاو سه‌یری ته‌واوی حزبه‌كان ده‌كات به حزبه‌كه‌ی خۆشیه‌وه، بۆیه پێویست بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پێڕه‌وه مامه‌ڵه بكات كه بۆی دیاری كراوه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه رێواز فایه‌ق ئێسته سه‌رۆكی په‌رله‌مانه نه‌ك كادرێكی حزبی، بۆیه باشتره ئیداره‌ی په‌رله‌مان به پێی یاسا به‌رێوه ببات.
به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆیه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە