
کرمانج حسین مصطفی
نووسەر و مامۆستای زانكۆ، د.جەزا چنگیانی كە خەڵكی شاری سلێمانییە رای دەگەیەنێت، لاهوور جەنگی سیخووڕیی بە سۆران عومەری پەرلەمانتاری كۆمەڵای ئیسلامیی كوردستانەوە كردووە و ئێستاش ”ناچارە بەرگریی لێ بكات“.
لەبارەی هۆكاری ئەم بەرگریكردنەی لاهوور جەنگی و تاقمە خیانەتكارەكەی لە سۆران عومەر، د. جه‌زا چنگیانی، مامۆستای یەكێك لە زانكۆكانی ڕووسیا ،راگەیاند: ”سۆران عومه‌ر له لایەن لاهوور جەنگییەوە هەڵدەسووڕێندرێت و بەكار دەهێندرێت، ئێستاش لاهوور جەنگی ناچاره له ڕێگەی په‌رله‌مانه‌وه به‌رگریی لێ بكات“.
ڕوونیشی كردەوە: ”تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكۆتبه‌ر ده‌یانه‌وێت له‌پێناو یه‌ك ده‌نگ، ٥٧ ده‌نگ پێشێل بكه‌ن، سۆران عومەر وەك سیخووڕ له‌لایه‌ن لاهوور جەنگییەوە بەكار دەهێندرێت، به‌ڵام ناكرێت له‌سه‌ر سیخووڕێك، ئاشتیی سیاسیی كوردستان وێران بكرێت”.
جەزا چنگیانی ڕەخنەی توندی لە تاقمە خیانەتكارەكەی نێو یەكێتی گرت و رای گەیاند: ”ئەم تاقمە ئه‌وه‌نده عه‌یبه‌یان به‌سه‌ر كوردستاندا هێناوه، خاك و حزبه‌كه‌یان فرۆشت، تەنیا ماویانه شتی دیكه‌ش بفرۆشن، چونكه ئه‌مانه به‌كرێگیراوی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن و بێزراون“
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە