
سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەڵێت، ئێران لە رێگایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی و، وتووێژی راستەوخۆی نێوان هەردوولا رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.
کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو دەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی رۆژی شەممە لەگەڵ ئێران، راستەوخۆ دەبێت و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، رۆژی شەممە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکرێت، هیچ وردەکارییەك ناخەمەڕوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرۆک ترەمپ بە روونی بە ئێرانی راگەیاندووە، تاران سەرپشككراوە لەوەی رێککەوتنێک بكات لەڕێی دانوستان لەگەڵ سەرۆک یان باجەكەی دەدات، سەرۆک دوێنێ بە روونی ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر رێگای دیپلۆماسی نەگرێتەبەرو بگەنە رێککەوتن، دەرئەنجامى ترسناکی لێدەکەوێتەوە.