نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا دەسەپێنێت کە هاوکاری ئێران دەکەن

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا دەسەپێنێت کە هاوکاری ئێران دەکەن

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد، سزای سەپاندووە بەسەر شەش کۆمپانیا و دوو کەسایەتی کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی پارچەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ بەرنامەی درۆن و مووشەکی ئێران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد، سزای سەپاندووە بەسەر شەش کۆمپانیا و دوو کەسایەتی کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی پارچەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ بەرنامەی درۆن و مووشەکی ئێران.

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “گواستنەوەی درۆن و مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە و روسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراین، مەترسییەکی جددی لەسەر خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان دروست کردووە.”

بێسنت جەختی کردەوە کە وەزارەتەکەی “لە بە ئامانجگرتنی ئەو کۆمپانیا و پیشەسازییە سەربازییانەی کە هاوکاری ئێران دەکەن و مووشەک و درۆن و چەکی دیکە دابین دەکەن، بەردەوام دەبێت.”

بەپێی وردەکارییەکانی راگەیەندراوەکە، دوو کەس لەوانەی سزادراون هاوڵاتی ئێرانین، یەک کۆمپانیا سەر بە وڵاتی چینە و چوار کۆمپانیای دیکەش لە ئیمارات چالاکی دەکەن.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *