
ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی بە نایاسایی، بە بەهای زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار، تابلۆی ئۆتۆمبێلی بە بەرپرسانی شارەكە داوە.
جەلال محەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، راگەیاند، ئێستا ژمارەی تابلۆی سلێمانی گەشتوەتە سەرووی ٣٠٠ ھەزار ژمارە، بەشێکی ئەو ژمارانە بە ژمارەی نایاب ناسراون و نرخیشیان بەرزە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”ژمارە نایابەكان بە شێوەی نایاسایی و گەندەڵی بەخشراون بە بەرپرسانی سلێمانی کە بەھاکەیان دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار“.
لەبارەی چۆنیەتیی بەخشینەكەشەوە گوتی: ”پێش ئەوەی ژمارەی تابلۆکان بگاتە سەرەی ئەو ژمارانە، مامەڵەکانیان ئامادە كراوە و بە رێگەی نایاسایی تیروپشکی كۆمپیوتەرییان بۆ کراوە“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە