
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) ئاماژەی بە كوشتنی عەبدوڵا مەكی ڕەفیعی (ئەبوو خەدیجە) كرد.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆکە سەرکردەیەکی ھەڵھاتووی داعش لە عێراق کوژرا.”
ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەو لەلایەن جەنگاوەرە قارەمانەکانمانەوە کرایە ئامانج و ژیانە پووچەکەی کۆتایی پێھات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. بەدەستھێنانی ئاشتی لە رێگەی ھێزەوە.”