نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

بەپەلە.. ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا، ئاماژەی بەوە كرد دوای چەندان ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبوو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا، بەڵام بەداخەوە لە ڕاگەیاندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە
ئەمڕۆ هەینی 14/3/2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: دوای چەندان ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبوو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا.
ئاماژە بەوەش كراوە: ئەم کردارەش دەرخەری ڕژدیی ئێمەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.
ئەنجوومەنی ئاسایش باسی لەوە كردەوە: بەداخەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە. ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ.
ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتی دەكاتەوە: دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبووە و هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت و باشترە حکوومەتی فیدراڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی بڕەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *