نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەنتەری میترۆ بەیانێکی شەرمەزارانەی بڵاو کردەوە

سەنتەری میترۆ بەیانێکی شەرمەزارانەی بڵاو کردەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە

بەشدار بازیانی و سێ كەس لە هاوكارانی لە میدیا21، لە 28ی شوبات لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە گیران، دەست بەسەر زۆربەی كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانیان گیرا، پاش لێكۆڵینەوە “دانا ساڵح، نەبەز شێخانی، سەردەشت حەمەساڵح” ئازاد كران، بەڵام جارێكی تر دانا ساڵح، بانگ كرایەوە بۆ ئاسایش و ئێستە دەستبەسەرە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

سەنتەری میترۆ دوای هەفتەیەك لەو گرتنی ئەو رۆژنامەنووسانە، بەیانێكی شەرمنانەی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە رۆژی گرتنی ئەو رۆژنامەنووسانەوە لە سۆراغی ئەم كەیسەدا بوون.

سەنتەری میترۆ لەبارەی ئەو بێدەنگییەیانەوە دەڵێت: هەندێ وردەكاریی هەن نامانەوێ لای ئێمەوە بڵاو بكرێنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەر و دادگایە، بۆیە هیچ قسەیەكیان لەوبارەیەوە نەكردووە. “

بەشدار بازیانیی ڕۆژنامەنووس هەیە كە بە گوتەی كەسوكارەكەی، بێسەروشوێنە و لەوەتەی گیراوە هیچ سۆراغێكی نازانن.

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بلاوکردووەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نیە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *