
چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوو به‌وه‌ته‌وه 121 ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێ یه‌كێتی كڕدراون به‌بڕی زیاتر له حه‌وت ملیۆن دۆلار ئه‌وه‌ش هاوڵاتییان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێ ،پاره‌ی یه‌كێتی به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌رسه‌لام بایز بۆ ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ئاشكراكرد، سه‌ركردایه‌تی نوێ یه‌كێتی ته‌شخان و په‌خشان به‌پاره‌ی یه‌كێتییه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌ڵك و كه‌سوكاری شه‌هیدانیان له‌بیركردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌رسه‌لان بایز ده‌ڵێ، كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌م دۆخه‌دا ته‌نها بۆئه‌وه‌ییه پاداشتیان بده‌نه‌وه له‌وه‌ی ده‌نگ به لاهوور جه‌نگی دراوه بڕواته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب.