
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له به‌غدا باس لهوهدهكهن پڕۆژه‌یان هه‌یه مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی كوردستان ڕاسته‌خۆ بخه‌نه سه‌ر به‌غدا،په‌رله‌مانتارێكی تری كورد ده‌ڵێ مووزایدهیه و ده‌ستوور ڕێگه به شتی وا نادات.
موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوی ئیسلامی، ڕای گه‌یاندووه:” ده‌ستووری عێراق ڕێگه نادات مه‌ركه‌ز مووچه‌ی هه‌رێمه‌كان بدات ئه‌وه‌ی ده‌ی لێن، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار ته‌نها مووزایدهی سیاسییه هچی كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌سڵه‌ن به‌غدا نایه‌ویت شتی وابكات و ناچێته ژێرباری مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی هه‌رێم و ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌وڵی دابنكردنی مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی خۆیان بدات.