نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / درۆیه‌كی تری میدیای لاهوور جه‌نگی ئاشكرابوون چۆن كوڕه‌ كوردێك ده‌كه‌ن به‌ تورك

درۆیه‌كی تری میدیای لاهوور جه‌نگی ئاشكرابوون چۆن كوڕه‌ كوردێك ده‌كه‌ن به‌ تورك

لاهوور جەنگی لە چوارچێوەی ئەو هەزاران درۆیەی كە ڕۆژانە لە سایتەكانی و ئەو پەیجە ساختانەیدا بڵاوی دەكاتەوە كە هێشتا كۆمپانیای (فەیسبووك) داینەخستوون، هەواڵێكی لەبارەی ئارین مەسرور بارزانی بڵاو كردووەتەوە كە باس لە هێنانی كەسێكی شارەزای ئایتی لە توركیاوە دەكات گوایە خەڵكی توركیایە.
)، ئەو گەنجەی لە وێنەكەدا دەركەوتووە، ناوی (فەخری مەحموود خابیری)یە و خەڵكی شاری زاخۆیە لە پارێزگای دهۆك.
میدیای لاهوور جەنگی بە مەبەست ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ هەواڵەكەی بڵاو كردۆتەوە، بەڵام ئەو ماڵپەڕە توركییەی كە پشتیان پێبەستووە، لە مانگی سێی رابردوودا بابەتێكی هەڵەیان بڵاو كردۆتەوە و باسیان لە فەتحی خابیری كردووە و بە تورک ناسایاندوویانە.
میدیاكەی لاهوور جەنگی بۆ خۆڵكردنە چاوی خەڵك، باسیان لەوە كردووە كە فەتحی خابیری كەسێكی توركە و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەت و بەرپرسانی توركیاش هەیە. بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكان فەتحی خابیری لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) چەندان وێنەی بڵاو كردۆتەوە و بە زمانی كوردی لەسەری نووسیون كە لە یەكێك لە وێنەكاندا سەردانی لێژنەی ناوچەی زاخۆی یەكێتیی قوتابیانی كوردستانی كردووە كە کادیرێكی ئەو ڕێكخراوەیە و لە بۆنەیەکیشدا وێنەی لەگەڵ ئارین بارزانی گرتووە.
تاقمی لاهوور جەنگی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پاش ئەوەی مێردمنداڵێكی ١٦ ساڵانی خەڵكی كفری بەناوی (هەڵۆ محەمەد ئەمین) بۆ چەند كارێكی نهێنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار هێنا، دواتر لە ڕێگەی دژە تیرۆرەوە مێرد منداڵەكەی دەستگیر كرد و پاشانیش لە مانگی ١ی ٢٠١٩ باوك و دایكی مێردمنداڵەكە گوتیان كە لە زیندانی دژە تیرۆری یەكێتیدا كوڕەكەیان ئەشكەنجە دراوە.
هەر لە ماوەی رابردوودا کۆمپانیای فەیسبووک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و ناوزڕاندن، سەدان پەیجی پڕ لە سەر بە تاقمی لاهور جەنگی داخست کە زیاتر لە دووسەد و حەفتا هەزار دۆلاریان لە سپۆنسەری ئەو پەیجانە خەرج کردبوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *