نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بافڵ تاڵەبانی بەهۆی خاوەن پایە مەسرور بارزانی هەژماری من بەباشی بەڕێوە دەچێت

بافڵ تاڵەبانی بەهۆی خاوەن پایە مەسرور بارزانی هەژماری من بەباشی بەڕێوە دەچێت

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بە پڕۆژەی “هەژماری من” كرد و گوتی، لەگەڵ خاوەن پایە كاك مەسروور بارزانی لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆمان كردووە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە میانی بەشداریی لە حەوتەمین گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا، باسی لە پڕۆژەی “هەژماری من” كرد و گوتی، “بەهۆی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانییەوە، تەوتین و پڕۆژەی ‘هەژماری من’ زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن.”

ئەو گوتی، “بەمدواییانە پێش ئەوەی بچمە ئەمەریكا، لەگەڵ خاوەن پایە كاك مەسروور بارزانی كۆ بوومەوە و زۆر بابەتمان تاوتوێ كرد، هەژماری من یەكێك بوو لەوانە و بە وردی بۆی باس كردم.”

بافڵ تاڵەبانی پێدەچوو حەز بكات لەسەر ئەو كۆبوونەوەیەی لەگەڵ مەسروور بارزانی كردوویەتی زیاتر قسە بكات، بۆیە درێژەی دەدا بە قسەكانی گوتی، مەسروور بارزانی بڕیاری داوە تیمێكی پڕۆژەی “هەژماری من” ڕەوانەی سلێمانی بكات تا لەوێ‌ گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕە ئابوورییەكانمان بكەن و بڕوا و متمانەمان لەسەر پڕۆژەكە بۆ دروست بكەن.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *