
وردەكاری لە كۆمێنتە
پاش ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا بەرپرسانی یەكێتی و بەرپرسانی دەیان هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری (شەهێن و مەلیكەیان) بەبێ سەرەتا هاوردەی دەڤەری ژێردەسەڵاتی یەكێتی كرد و هەر ئۆتۆمبێلەیان بە هەزاران دۆلار بە خەڵكی سلێمانی و دەورووبەری فرۆشتەوە، ئێستا بڕیاری دەست بەسەركردنیان بۆ دەركردوون.
هەوەها لە دوو هەڵبژاردندا بەرپرسانی یەکێتی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیان لەخشتە برد و پێیان گوتن: “دەنگمان پێ بدەن فایل بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان دەکەینەوە و کێشەی ناهێڵین، ئەوانیش دەنگیان بە یەکێتی دا و بە کەژاوەی ئاڵای یەکێتییەوە بانگەشەیان بۆ کرد”، كەچی لەم دواییانە بڕیار دەركرا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكان و یەکێتییش هیچی بۆ نەکردن.
لە ئێستادا هاووڵاتیانی دەڤەری سلێمانی و دەورووبەری لە ترسی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان، ناچار ببن بە تادانۆ ئۆتۆمبێلەكان ببەنە سەربانی ماڵەكانیان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە