
وردەكاری لە كۆمێنتە پێوەندی بە مووچەوە هەیە
ڕۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی نامۆئەحمەد بەناونیشانی، شەربەم شارە مەکەن تەنها شەڕی بۆ بکەن، دەنوسێت، بە بیانووی جێبەچیکردنی (تەوتینەوە )نەتانهێشت فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی فۆڕمی (هەژماری من) پڕبکەنەوە، تەوتینیش هیچی لێ سەوز نەبوو تەنها دەبێت فەرمانبەرانی ئەم سنوورە چاوەڕێی ئەو خشتەیە بن کە وەزارەتی دارایی بڵاوی بکاتەوەتا بزانیت چ رۆژیکی لیستەکە سەرەی دابەش کردنی مووچەکەیەتی.
زیاتر دەنوسێت:ئەگەر هاتوو ڕێگە بدرایە هەژمارەکەیان هەبێت ئەوا ئەو چوار ڕۆژەش چاوەروان نەدەبوون وەک شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان مووچە خۆرەکە دەیتوانی لەڕێگەی ئەی تی ئێمەکانەوە پێش کاتی خۆی وەریبگرێت.
دەڵێ:مەرج نییە هەموو دژایەتی کردنێک لە بەرژەوەندی خەلکیدا بێت ئەم بابەتە بە نموونە تەنها فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی باجەکەیان داوە.