
زردەکارى لە کۆمێنتە
جیهاد حه‌سه‌ن، چاودێرى سیاسى، راگەیاند:” سیاسەتی بەغدا دەیكات بەرانبەر بە كوردستان، سیاسەتی برسیكردنە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەمیشە داوای رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا دەكرد، دوو رێككەوتن ،ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەردوو سەرۆكی حكوومەت كرا له رابردوو كە سوودی زۆری بۆ هەرێم هەبوو، بەڵام بەغدا پابەندی هیچ كام لەو رێككەوتنانە نابێت.
دەڵێ:” یه‌كێتى له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ به‌غدا لێداو وتیان ته‌واو مووچه دواناكه‌وێت و كوردستان پڕ له پاره ده‌كرێت، با پێمان بڵێن له مانگى نیسانى ساڵى رابردوو تا ئێستا به‌غدا مووچه‌ى چ مانگێكى به‌بێ كێشه‌و دواخستن ناردووه، ئه‌وه‌ش ئهنجامهكهیهتى كه ئه‌وان داوای به‌غدایان ده‌كرد و پێیان باشبوو، ئەوە سیاسەتی بەغدایە بەرانبەر بە هەرێم كە برسیكردنی خەڵكە.