
ئهمڕۆ پێنجشەممە 5ـی 12ـی 2024 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەو دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
باڵیۆزی تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی و پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە