نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی بۆ ڕێبوار كه‌ریم كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانی بۆ فرۆشتن نییه‌

به‌رپرسێكی باڵای پارتی بۆ ڕێبوار كه‌ریم كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانی بۆ فرۆشتن نییه‌

پەرلەمانتارێكی سەر بە سەركۆماری عێراق پڕۆژەیەك پێشكەش بە حكوومەتی عێراق دەكات و لە بەرامبەریشدا ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە پەرلەمانتارەكە دەڵێت، بە نیازن وەك چۆن حزبەكەیان لە پێناو كورسییەك رادەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە، كوردستانیش رادەستی عێراق بكەنەوە.

لە بەرامبەردا مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ، راگەیاند: ”به‌پێی ده‌ستوور، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یەكی ده‌ستوورییه‌ و ده‌بێت به‌پێی دەستووریش مامەڵە لەگەڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت“.

روونیشی كردەوە كە بەغدا ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستوور، راستەوخۆ مووچەی بەشێك لە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدات، بەڵكوو ئەم بابەتە هەروا ئاسان نییە و هەرێمی كوردستانیش پارێزگایەك نییە تا بەغدا كەی بیەوێت لەسەر داوای پەرلەمانتارێك بڕیاری لەسەر بدات.
مەیادە نەجاڕ وەبیر ڕێبوار كەریمی هێنایەوە كە ئەوان دوو كورسیی پەرلەمانی عێراق و حزبەكەشیان لەپێناو كورسییەك رادەستی یەكێتی كردووەتەوە، “ئێستا دەیانەوێت كوردستانیش ڕادەستی بەغدا بكەنەوە، بەڵام ناتوانن، ئەگەر ئەوەیان بۆ بكرایە، لە ساڵانی رابردوودا دەیانكرد”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *