
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/6/2020، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: “دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمیز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، بۆیه بڕیار درا به كه‌ره‌نتینكردنی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمیز) و دیوانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌مڕۆوه ده‌ست پێده‌كات”.
باس له‌وه‌ش كراوه: “وێڕای داواكاری بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه و سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتییان وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن”.