نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: داواكارییەكانی سلێمانی خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: داواكارییەكانی سلێمانی خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە

پارێزگاری سلێمانی لە سەردانی ئەمڕۆ چوارشەممەی بۆ هەولێر و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند كە داواكارییەكانی سلێمانی لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

پارێزگاری سلێمانی لەلایەن شەعبان شەعبان چالی زێباری بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکوومەت پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەدواداچوونی تەواو بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: بە سوپاسەوە؛ فەرمان و بڕیار و ڕێنمایی و پشتیوانیی پێویست بۆ داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەرکراون و خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە هەموویان لە خزمەتی باش بەڕێوەچوونی حکوومەتی خۆجێی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییاندان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *