
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك حكوومه‌ت له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت هاوبه‌شی زۆر ده‌بێ، به‌ڵام له‌كاتی ته‌نگژه‌كاندا پارتی به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه.
گه‌لاوێژ عوبێد ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان،راگه‌یاند، تا ئێسته حزبه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به یه‌كگرتووی نابینرێن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه كاتێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت هه‌مووان ده‌یانه‌وێ هاوبه‌ش بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك و باری گران دروست بێ پارتی به ته‌نیا جێده‌هێڵن و كاره قورسه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان.