نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی خولی 233 ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی خولی 233 ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ هەینی 9/8/2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، خولی 233یەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست دەستی پێکرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئامادەن.

قوتابیانی نێودەوڵەتی لە خولی 233 لە ئەکادیمیایی سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن، یەکێکیش لە دەرچوانی ئەو ئەکادیمیایە، ئارین مەسرور بارزانییە، کە لەنێو 233 کەس مەدالیای پێ دەبەخشرێت، کە هێمای پاشای بەریتانیای لەسەرە.

هەروەها لە ساڵی 2016وە ئەو مەدالیایە دەدرێتە ئەو قوتابیانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەو خولەدا بەشدار بوون، لە کۆرس و تاقیکردنەوەی سەربازیی ئەکادیمیای شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا.

ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە دوو سەدەیە دامەزراوە، لە ژێر ناوی “خزمەت بکە تاوەكوو سەرکردایەتی بکەی”، لەو ئەکادیمیایەدا چەند جۆرێک کۆرس وەردەگرن، لەوانەی کۆرسی ماوەکورت کە هەشت هەفتە دەخایەنێت، لەگەڵ کۆرسی ماوەدرێژ کە 44 هەفتە دەخایەنێت.

ئەو قوتابیانە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر قەیران و سەربازی، ئاڵنگارییەکان و چارەکردنی کێشەکان، تاوەكوو خولی سەرکردایەتیش دەبینن.

شا عەبدوڵڵای ئوردن، شای بەحرەین و سەرۆکی ئیماراتیش دەرچووی هەمان ئەکادیمیان.

ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست کۆلێژێکی سەربازیی کۆنی بەریتانیایە، لە ساڵی 1802دا دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت، کۆلێژەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ساندهێرست، بێرکشایر، لە کاتێکدا دەرگای سەرەکییەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی کامبەرلی، باشووری ڕۆژئاوای لەندەن.

ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت، کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێن لە کوڕ و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندهێرست هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بەریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانیی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.

ئەو قوتابیانەی لەم زانکۆیە وەردەگیرێن، پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، لەلایەن ئەفسەرە پلە باڵاکان و ڕاهێنەرانی سوپاوە نزیکەی %10ـی ئەم زانکۆیە ڕەگەزی مێن و نزیکەی %10ـشی لە ڕەگەزی نێرن، سەرجەم قوتابییەکانیش لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن. زیاتر لە %80شی بەشداربوانیش دەرچووی زانکۆن و خاوەنی بڕوانامەن.

ڕاهێنانی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست، ساڵانە جارێک بەڕێوە دەچێت، ئامانج لێی هەڵبژاردنی 30 ئەفسەری باڵایە (SNCO) لە نێوان 60 ئەفسەردا.

هەروەها زۆربەی ئەو ئەفسەرانە لە هێزی پیادەن، بە شێوەیەکی ئاسایی پێش ئەوەی ئەو 60 کەسەی ڕوو لەم زانکۆیە دەکەن، دەبێت لە خولی هەڵسەنگاندن دەربچن، واتە ئاسان نییە و کێبڕکێ لەسەر دەکرێت.

ڕاهێنەری ئەم زانکۆیە، چ لە ڕووی جەستەیی و لە ڕووی دەروونییەوە، هەڵسەنگاندن دەکات بۆ هەر قوتابییەکی ئەفسەر لەو ماوەیەدا، هەروەها لەگەڵ تەواوبوونی، قوتابیانی ئەفسەر دەبنە لیوای دووەم لە AR یان فەیلەقی ڕاهێنانی ئەفسەر (OTC)، یان کاپتن لە ڕۆڵی PQO.

دەرچوانی زانکۆ دەتوانن بڕوانامەی دەرچوون لە سەرکردایەتی و خوێندن بەدەست بهێنن و دواتر دەست بکەن بە وەرگرتنی پۆست بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆیەکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی زیاتر و dissertation.

هەروەها ساڵانە لەم ئەکادیمیایەدا بۆنەیەکی داخراو بۆ هاوڕێ و خێزانی ئەو کەسانەی کە بە سەرکەوتوویی لە ئەکادیمایەکە دەرچوون ڕێک دەخرێت.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *