
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی هاوسەری عومەر سەید عەلی، بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/8/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “بەڕێز عومەر سەید عەلی، بۆ کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە