
شنیار ئەنوەر چى لە قوباد تاڵەبانى وەرگرتووە ئێستا داواى پاداشتەکەى دەکاتەوە
ڕاپۆرتێکى ورد لەوبارەوە بخوێنەرەوە
شنیار ئەنوەر خێزانى سەرکەوت شەمسەدین دۆڕاو لە دوواین هەڵەبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردوو لە ئەمریکاوە بەردەوام قسەى لەسەر حکومەت و سەرۆک وەزیران دەکرد، هەموو پاڵپشتى دارایی لە قورباد تاڵەبانى، پیاوە لاوازەکەى ناو یەکێتى و حکومەت وەرگرتووە ، دوواینجار دۆڕان لە هەموو کەیسەکانیان، داواى پاداشتى لە قوباد تاڵەبانى کردووە.
سەرچاوەیەکى تایبەت بە چرکە ڕاگەیاند: شنیار ئەنوەر بە قوباد تاڵەبانى گوتووە، ئەوە چەندین ساڵە من لە دادگاکانى ئەمریکا و سۆشیالمیدیا دژى حکومەت و سەرۆک وەزیران کاردەکەم بە فەرمانى تۆ، ئێستە کاتى ئەوەیە تۆش پاڵپشتیم بکەى تاکو لەم هەڵبژاردنانە ببمە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان.
سەرچاوەکە زیاتر نهێنى ئاشکرا کرد و وتى، قوباد تاڵەبانى پێ وتووە هەرچەندە من پارەیەکى زۆرم خستە بەردەستى تۆ و هیچ بەرهەمێکیشى نەبوو پاشتریش دۆڕاین، بەڵام ئەگەر لەسەر ئەم ڕێتمەت بەردەوامبیت لەگەڵم، ئەوە کاندید دەکەم لە سەر لیستى یەکێتیی، بەڵام دەبێت ئەوەى پێت دەڵێم ئەوە بکەیت.
سەرچاوەکە وتیشى: شنیار ئەنوەر گوتویەتى، بەڵێ من بەردەوام دەبم لە دژایەتى پارتى و حکومەت بەڵام دەبێت لە پاڵپشتى دارایی خۆت بەردەوامبیت بۆم تاکو بتوانم بانگەشەى هەڵبژداردن و کەمپینەکەم بەردەوامی پێبدەم.
چالاکوانانى کۆمەڵگاى مەدەنى لە سۆشیالمیدیا دەنووسن کچە بەناو سەربەخۆکە دەرکەوت داردەستى قوباد تاڵەبانى دۆڕاو بووە، عەیبە بۆ کەسێک براى سەرۆکى حزب و خۆى دووەم کەسى حزبەکەبێت و دووەم کەسى ناو حکومەت بیت، پەنا بۆ کەسانى دۆڕاوى وەک سەرکەوت شەمسەدین و هاوسەرە دەمدرێژەکەى بەریت.