
رێكهوت شێخانی، چالاکی مەدەنی : “ئهوه شنیار ئهنوهریش به پارهی دزراوی خهڵكی سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە بەکرێگیرابوو تا وانەی جاشایەتی بە خەڵک بڵێتەوە. خۆشبەختانە ئەم هەڵبژاردنە دەمامکەکەی پێ لادا و دەرکەوت ئهم خۆفرۆشه چهند ساڵه بە پارەی یهكێتی، به ناوی لەسێکی ئازادهوه خەڵکی دەخەڵەتێنێت.
گوتیشی:” رۆژ لە دوای رۆژ روونتر بۆ خەڵکی کوردستان جنێوفرۆش و بهكرێگیراوانی یهكێتی و پهكهكه ئاشكرا دهبن و ماسکەکانیان لادەدەن. ئهم شنیاره دەمامکەکەی لادا و دەرکەوت ئەو جاشەش سەر بە یەکێتییە. هەموو ئەو جاشایەتیەیشی کە کردوویەتی، بە فەرمانی یەکێتی بووە.”
ئەو چالاکە راشکاوانە دەڵێ:” بە دڵنیاییەوە لەم هەڵبژاردنەدا هیچ جاشێک دەرناچێت، بە تایبەتیش شنیار، چونکە کەسێکی ئاست نزمە و بەکرێگیراوی یەکێتییە و هاوشێوەی ئهوانهی بە ناوی مامۆستای ناڕازی و رۆژنامهنووس و چالاکوانەوە، خەریکی جنێوفرۆشین بە قازانجی یەکێتی و پەکەکە، لەم هەڵبژاردنەدا سزا دەدرێن.”
دەڵێ،شنیار ئەنوەر لەسەر پێشنیازی قوباد تاڵەبانی كراوەتە بەربژێری یەكێتی، ئەمەش وەك پاداشتێك بووە بەهۆی ئەوەی بە قسە و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی، شنیار ئەنوەر سكاڵای لە دژی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كرد، بەڵام لەو سكاڵایەشدا خۆی و پشتیوانەكانی شكستێكی گەورەیان تووش بوو.