نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کارمەندە شەهیدکراوەکەی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کارمەندە شەهیدکراوەکەی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر ڕەشید، کارمەندی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات کە ئەمڕۆ بە دەستی چەکدارانی داعش شەهید کرا.

لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر ڕەشید دەکەم کە ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم.”

دەشڵێت: “ئەم هێرشەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە، هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.”

 

بەپەلە

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *