نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌ره‌ی توركمانی داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن

به‌په‌له‌: به‌ره‌ی توركمانی داوای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن

بەرەی توركمانی عێراق بەنووسراوێك داوای كرد پۆستی پارێزگاری كەركووك بدرێت بە پێكهاتەی توركمان و ڕای گەیاندووە، لە 17 ساڵی رابردوودا ئەو پۆستە لەلایەن كورد و عەرەب بەڕێوە براوە، ئێستە كاتی ئەوەیە ئەو پۆستە بدرێت بە پێكهاتەی توركمان.

بەپێی نووسراوێكی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی، ئاماژەی بەوە كردووە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك مافی نەتەوەیی هەموو پێكهاتەكانە.

ساڵحی داوای لە لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كرد دەست بە گفتوگۆ بكەن بە مەبەستی گۆڕینی ئیدارەی خۆجێی لە پارێزگاكەدا.

باسی لەوەش كردووە، كەركووك تایبەتمەندیی پێكهاتەكانی هەیە، بۆیە دەبێت دەرفەت بەهەموو لایەك بدرێت جێپەنجەیان دیار بێت لە ئیدارەی پارێزگاكەدا، لە 17 ساڵی رابردوودا ئەو پۆستە لەلایەن كورد و عەرەب بەڕێوە براوە، ئێستە كاتی ئەوەیە ئەو پۆستە بدرێت بە پێكهاتەی توركمان.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *