نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/7/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پیتەر شتێپانیک باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی چیک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

بەپەلە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هێزەکانییان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین؛ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *