ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەڕەبی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار و سەرژمێریی دانیشتووان کرا، بەتایبەتی کە بڕیارە لە مانگی یازدەی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتیی لە عێراق ئەنجام بدرێت. جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان کرایەوە، لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری، کە پێویستە تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدانی دانیشتووان بێت و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە هەر ئامانجێکی سیاسی ئەنجام بدرێت.
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەکات
بەپەلە
مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا
بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …