نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەزیز ئەحمەد: هیچ بڕە پارەیەك لە بەشداربووانی هەژماری من نابڕدرێت

عەزیز ئەحمەد: هیچ بڕە پارەیەك لە بەشداربووانی هەژماری من نابڕدرێت

عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، چەند زانیارییەك سەبارەت بە هەژماری من، بڵاو دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە هیچ بڕە پارەیەك لە هەژماری هیچ كەسێك نابڕدرێت.


جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) چەند زانیارییەكی سەبارەت بە هەژماری من، بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی “هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت، هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژوو ناکرێت، هیچ سنوورێک نییە لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت.”

ئاماژەی بە ئەوەش داوە “هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووستە، پێویست بەمە ناکات، ئێمە لێرەین، پرسیارەکانتان ئاراستەی ئێمە بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان.”

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *