
وردەکارى قسەکانى لە کۆمێنتە
كاوه دێكۆنی به‌رپرسی ناوچه‌ی خورماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: چوونی شانده‌كانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له ناوخۆ به به‌یت و بالۆره‌ی دوژمن كار ده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی ماف و شایسته داراییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له سه‌رانی شیعه له پشتی ئۆپۆزسیۆن دژی خه‌ڵكی ئێمه ده‌جووڵێنه‌وه، شانده‌كانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كاغه‌زی چاره‌سه‌ر واژوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناحه‌زانی ناوخۆ به‌رنامه‌ی خیانه‌ت و له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و لاوازكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ نه‌یارانمان هه‌نگاو ده‌نێن له ژێر ناوی جۆراوجۆر.