
وردەکارى لە کۆمێنت بخوێنەرەوە
ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ری ڕاوێژكار، ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كرد، هه‌موو ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پرسه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا، بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
دەڵێ:سوودانی پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی به ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تێكی تر ده‌جووڵێته‌وه به‌ناوی حزبێكی كوردییه‌وه، نایانه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هێز ببێت، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان بكه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو ڕێیه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك به‌كرێگیراو به‌كار ده‌هێنرێت بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی كوردستان و عێراق.