
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بەخووڕ ببارێت.”
پارێزگای هەولێر دەڵێ “لەم روانگەیەوە لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.”
لەماوەی 12 کاژێری ئەمڕۆدا زۆرترین باران لە سنووری قەزای ئامێدی و ئاکرێ لە دهۆک، هەروەها لە ناوەندی هەولێر و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر باریوە.