نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەلی حەمەساڵح: قوباد تاڵەبانی بۆ ئەوەی ئەو ڕێگا وێرانە نەبینێ بە کۆپتەر چووە بۆ کەلار بەداهاتی سلێمانی کریویەتی

عەلی حەمەساڵح: قوباد تاڵەبانی بۆ ئەوەی ئەو ڕێگا وێرانە نەبینێ بە کۆپتەر چووە بۆ کەلار بەداهاتی سلێمانی کریویەتی

عەلی حەمەساڵح لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “لە داهاتی سلێمانی کۆپتەر بکڕن، لە سلێمانیەوە پێی بچنە گەرمیان.”
هاوكات ئامۆژگاری كرد بەوەی پێویستە بزانن کێشەکان چین، “نەوەک ڕێگا وێرانەکەی کەلارو دەربەندیخان بێزارتان بکات!”
هاوكات باسی لەوە كرد كە “قوباد تاڵەبانی لە 2014ەوە جێگری سەرۆکی حکوومەتە! كەچی 10 ساڵە نەیتوانیوە ڕێگای کەلار-دەربەندیخان تەواو بکات!”
عەلی حەمەساڵح پێیوایە كە قوباد تاڵەبانی “دەیان کەسی کردۆتە قوربانی!” وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو هەموو كەسەی كە بەهۆی خراپیی ڕێگەی نێوان كەلار – دەربەندیخان، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی هاتوچۆ.
دەشڵێت: “بۆ ئەوەی ئەو ڕێگا وێرانەی ئێمە نەبینێ، بە کۆپتەر چووە بۆ کەلار! تا لە کێشەی خەڵک بکۆڵێتەوە!”
لە كۆتاییشدا هێمای بۆ داگیركاریی زەوییەكانی كەلار لە لایەن دەسەڵاتدارانی زۆنەكە كردووە و نووسیویەتی: “گشت زەویی کەلار، بردرا.”

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *