نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاندی حكومەت بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەكاتەوە

شاندی حكومەت بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەكاتەوە


لە سەردانەكەدا شاندی كوردستان یاسای نەوت و غاز و ھەمواركردنەوەی یاسای بودجە و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ دەكات. 
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند، بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵی كۆببێتەوە. 
ئاماژەی بەوەش كرد، شاندەكەی كوردستان ئامانجیەتی لە سەردانەكەیدا گفتوگۆش لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواركردنەوەی یاسای بودجە بكات و رێگەچارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا بدۆزێتەوە.
 لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023 جەخت لەوە كرایەوە كە چاوەڕێ دەكرێت حكومەتی فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لە ساڵی 2024 لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكات و شایستەی دارایی مووچەخۆران تێكەڵی ناكۆكییە سیاسی و پابەندییەكانی دیكە نەكات و مووچەخۆرانی كوردستانیش هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەكانیان لەكاتی خۆی وەربگرن

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *