
ئەمڕۆ شەممە 25/11/2023، کە هاوکاتە لەگەڵ لە ڕۆژى جيهانيى بهرهنگاربوونهوهى توندوتيژى دژى ئافرهتان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانەوە دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانی دەڵێت: ”لە ڕۆژى جيهانيى بهرهنگاربوونهوهى توندوتيژى دژى ئافرهتاندا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بەگشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بەتایبەتی، دووپات دەکەینەوە.”
جەخت لەوەش دەکاتەوە: ”حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە کارکردن لەپێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لەناو حکوومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.”