نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێكى سه‌ربازيى بەریتانیا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێكى سه‌ربازيى بەریتانیا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی، شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *