
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردران بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی تەندروستیی تووشبوان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندیکردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.