نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکات و لە کۆبوونەوەیەکدا، بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕکرد.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لەو دیدارەدا کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و رووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسیانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *