
مەلا مەحموود ئازادی دەڵێ:من پێم ناخۆشە مامۆستایان مووچەیان دوا کەوتووە، نەک مامۆستایان، هەموو فەرمانبەران ئەو گرفتەیان هەیە، بەڵام ناکرێت لە هەموو لایەکەوە فشارەکە کۆ بکرێتەوە، ناکرێت بەهۆی بایكۆتەوە هەموو کاری کۆمەڵگە راوەستێت.
ئەوماموستایە دەڵێ:لە بەرامبەر وەرگرتنی مووچەی مانگانە و دەوام نەکردنیش، ئەمیش پرسێکە، دەنا ئەگەر حەرام و حەڵاڵ هەبوایە، دەبوو حیساباتی ئەمەش بکرێت، چونکە ئەم پرسە لە رووی دینییەوە ئیننەیەکی تێدایە، بەداخەوە خۆ حەرام و حەڵاڵ نەماوە.
زیاتر وتى:بەداخەوە حەرام و حەڵاڵ نەماوە، مادام بایکۆتیش دەکەیت، دەبێ ئەو چەند مانگەی بایکۆتت کردووە مووچەکە وەرنەگری، ئەی بۆچی بۆ مووچەکە دەچیتەوە بۆ قوتابخانە؟ بەڵام بۆ وانەگوتنەوە ناچیت.