
پۆلیسی سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌پێی مادده‌ی 406 داواكراو بوون.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 6ی11ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، لەئێستادا تۆمەتباران (ب، م، ب – ش، ب، أ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 422 لەیاسای سزادان لەلایەن دادگاوە داواکراوە.