نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گەڕانەوەى پارتى هیوا بۆ کەرکووکییەکان دەگەڕێنێتەوە

گەڕانەوەى پارتى هیوا بۆ کەرکووکییەکان دەگەڕێنێتەوە

وردەکارى لە کۆمێنت بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ یەكشەم پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ كەركووك، كە لە دوای‌ خیانەتی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبەری‌ 2017 لە شارەكە هاتووەتە دەرەوە، چونكە پێی‌ وایە داگیر كراوە و پارێزگارێكی‌ ناشەرعی‌ بەڕێوەی دەبات، هاوكات لیستەكەیان لەوێ‌ دەستی‌ بە بانگەشەی‌ هەڵبژاردن كردووە.

كاوە ئەحمەد، مامۆستای راگەیاند:دەبێ مومارەسەی كاری سیاسی بۆ هەر پارتێكی سیاسی ئازاد بێت و ئەو ئاراستەیە وەربگرێت كە بتوانێ رۆڵ و كاریگەری بۆ دروستكردنی رای گشتی هەبێت، بە تایبەتی لە ئیدارەدانی ئەو نەخشە سیاسییەی كە دواتر دەبێتە نەخشەیەكی ئیداری و حوكمڕانی لەو وڵاتە یان لەو ناوچەیە.

دەڵێ:گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەركووك هاوسەنگیی هێز دەگۆڕێت، ئەو هاوسەنگییەش لە بەرژەوەندیی بەرەی نەتەوەیی و باوەڕی بە پێكەوەژیانە.

زیاتر وتى: گەڕانەوەی پارتی هەموو كەركووكییەكان دڵخۆش دەكات، چونكە خاوەن ئەزموون و خەبات و مێژووە، خاوەن پێگەیەكی سیاسی و هیزە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، پێوەندیی فراوانی لەگەڵ دنیای دەرەوە هەیە، كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر پارێزگاكە.

وتى:بیرۆكەی زۆرینە و خەڵكی بە شەرەفی كەركووك ئەوەیە كە پارتی لە كەركووك بێت كاریگەریی گەورەی لەسەر دۆخی تەناهی و سەقامگیری و ئیداریی شارەكە دەبێت، گەڕانەوەی پارتی هیوایە بۆ كەركووك و كەركووكییەكان،.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *