
ئەمڕۆ کەرکوکییەکان دڵخۆشدەبن وەرە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی بارەگاکانی وەردەگرێتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانیش وەردەگرێتەوە و پێشکێشی زانکۆی کەرکووکی دەکات.
وەرگرتنەوەی بارەگاکان دوای ئەوە هات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گەڕانەوەی سەرجەم ئەو بارەگا و خانووانەی پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدابوون و دوای خیانەتى ڕەشى 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 داگیرکرابوون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە