
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
پێشتر ڕێككه‌وتن له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالی كرابوو كه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگانه بڕی 700 ملیار دینار به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه بنێردرێت.
مانگی ڕابردوو بڕی یه‌كه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره گه‌یشت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه تا ئێستا بڕه پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه و دواكه‌وتووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو: بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسە و باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان، ناردنی پارەکە دواکەوت.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندبوو: ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و ڕۆژی سێشەم حکوومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەمبارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه لە ماوەی ڕابردوودا نیەتی ڕوونی حکوومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامی بدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین.