
کادیرێکى پەکەکە بۆ کارى نایاسایی هاتبووە باشوورى کوردستان لە لایەن ئاسایشى دهۆک دەستگیرکرا، بەڵام میدیاى سلێمانى و سەنتەرى میترۆى ڕەحمان غەریب، بۆ پەلامەردانى پارتى دیموکراتى کوردستان ، کردیانە ڕۆژنامەنووس ئەمە لە کاتێکدایە کادیرەکەى پەکەکە ددانى بە کارە نایاساییەکانى خۆیدا ناوە.
لە ڕونکردنەوەیەکى ئاسایشى دهۆک هاتووە، “سڵێمان ئەحمەد” لەلایەن هێزەکانییەوە دەستگرکراوە، هیچ پێوەندى بە کارى ڕۆژنامەنووسییەوە نییە ، ناوبراو لە کاتى ڵێکۆڵینەوە ددانى بە کارە نایاسایەکانى و ئامانجى هاتنى بۆ باشوورى کوردستان ئاشکراکردووە بە فەرمانى سەرانى پەکەکە.
میدیاکانى سلێمانى کە بەکرێ گیراوى ئێرانییەکان و یەکێتیی پاڵپشتیان دەکات، هەموو پرسەکانى دەستگیرکردنى کادیرە سیخوڕەکانى پەکەکە بە سیاسى دەکەن و هەڵمەتێکى چڕ دژ بە پارتى و دەزگاکانى ئەمنى لە هەولێر و دهۆک دەست پێدەکەن، بەڵام هەموو پلانەکانیان پوچەڵدەکرێنەوە و تەنها ڕیسوایان بۆ دەمێنێتەوە.