نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: حزبى دیموکرات زانیارى لەسەر تیرۆرکردنى پێشمەرگەکەى دەدات

بەپەلە: حزبى دیموکرات زانیارى لەسەر تیرۆرکردنى پێشمەرگەکەى دەدات

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوەكەدا داوا ده‌كات رێگه‌ نه‌درێت ئێران، عێراق بكاته‌ مەیدانی تەراتێنی تیمەكانی و بێهه‌ڵوێست نه‌بن، داواشی لە وڵاتان و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و ڕێکخراوەکانی داكۆكیكار كردووە، ئه‌م تاوانه‌ سه‌ركۆنه‌ بكه‌ن.
جێی باسە دوێنێ سێشەممە، سیامەند شابوویی تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی شاری شنۆ، دیار نەما، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پێوەندیدارەکان و گەڕان بەدوایدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەكەی لە دەوروبەری شارۆچکەی بەحرکە لە نزیک شاری هەولێر دۆزرایەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ھەفتەی رابردووش حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردبوو كە دوو ئەندامی دیكەیان لە ھاوینەھەوارێكی قەڵادزێ تیرۆر كراون.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ڕۆژی پێنجشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *