
هێمن هه‌ورامی له سه‌ره‌تادا سه‌باره‌ت به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، پارتی رژده له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی 14ـی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه تایبه‌ت و گشتییه‌كان بكات، گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، له دوای كۆنگره‌ی 14ـه‌وه، یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی پارتی بریتی بوو له كرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ناویشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، روونیشكرده‌وه كه پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی سیاسی گه‌وره‌ی كوردستانن و خه‌باتی هاوبه‌شیان له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه و نكۆڵی له‌و ناكرێت، به‌ڵام راستییه‌كیش هه‌یه كه ئه‌وان دوو حزبی جیاوازن و بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسی و كاری حزبایه‌تیان هه‌یه.
جه‌ختیشكرده‌وه، پارتی ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا گفتوگۆی زۆر جیددی و راشكاوانه كراوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیش له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه.
ره‌نگه سبه‌ی پێنجشه‌ممه به فه‌رمی یه‌كێتی ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا، گوتیشی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی بژارده‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پابه‌ندبوونه به‌و بنه‌ما و رێككه‌وتنانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دروستكراوه
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە