نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکایەتی هەرێم لەمساڵدا دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت

سەرۆکایەتی هەرێم لەمساڵدا دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت

له نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ به‌روارى دووشه‌ممه‌ 2023/7/10 به‌ واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه‌‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره‌ (90) له‌ 2023/3/26، بڕيار دراوه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه‌ كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له‌ به‌روارى 2023/12/18.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *