
كۆمپانیای فه‌یسبووك له سایتی فه‌رمیی خۆیدا ڕای گه‌یاندووه كۆمه‌ڵێكی زۆر په‌یج و ئه‌كاونت و گروپی ساخته‌ی له فه‌یسبووك و ئینستا گرام داخستووه، ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یج و گروپانه سه‌ر به لاهوور جه‌نگی بوون مانگانه بۆ سپۆنسه‌ركردنیان 27 ده‌فته‌ر دۆلار تێچوویان بووه.
چركه له ماڵپه‌ڕی فهیسبووكهوه هه‌وڵی داخستنی ئه‌كاونت و گروپ و په‌یجه كانی سهربهلاهوور جه‌نگی بڵاو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و پاره‌ی مانگانه بۆ سپۆنسه‌ركردنیان سه‌رفكراوه، ته‌نها ئیشیان جێودان و به هه‌ڵه‌دابردنی هاوڵاتییانی كوردستان بووه.
كۆمپانیای فه‌یسبووك لهدهڵێ، 324 په‌یج و 71 ئه‌كاونت و 5 گروپی فه‌یسبووكی له كوردستان داخستووه له‌گه‌ڵ 31 ئه‌كاونتی ئینستاگرام، مانگانه 27 ده‌فته‌ر دۆلار سپۆنسه‌ریان كراوه كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی جنێو دووبه‌ره‌كی نانهوهبووه ته‌واویان ساخته‌بوون بۆیه بڕیاری داخستیاندرا و سڕانه‌وه له‌لایه‌ن ئهندازیارانمانهوه.
هه‌روه‌ها جگه له‌و 27 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی بۆ سپۆنسه‌ر كردنی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونت و گروپانه ته‌رخان كراوه ،مانگانه ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلاریش بۆ ئهدمینهكانیان ته‌رخانكراوه ،بۆیان به‌ڕێوه‌بردوون.