
سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی ده‌ڵێ، ئه‌و پاره‌یه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا له كیسه‌ی حكوومه‌ت له سلێمانی دزراوه، نزیكه‌ی تریلیۆنێك دیناره.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه كه پاره له به‌غداوه هاتووه بۆ كوردستان، به‌گوته‌ی فازڵ نه‌بی كه هه‌شت ساڵ بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق بووه، پاره‌كه هه‌ر به جیا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك 43% بۆ سلێمانی و 57% بۆ هه‌ولێر و دهۆك بووه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، تا ساڵی 2013 كه بودجه له عێراقه‌وه ده‌هات و له شوباتی 2014 له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه به‌شی هه‌رێمی كوردستان راگیرا، نزیكه‌ی 55 ملیار دۆلار بۆ سلێمانی چووه.