
ئیبراهیم میرانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە:ئەوەی یەکێتی دەیکات و هەر جارە و کێشەیەک دروست دەکات جارێک باسی پاشەکەوت و جارێک بە جیا مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگاکان، ئەوە تەنیا بۆ ئەوەیە کێشەکان بەردەوامن بن و موزایەدەی سیاسی پێوە بکەن، ئەگەرنا چۆن دەکرێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوت بداتەوە بەبێ ئەوەی یەک دیناری بۆ تەرخان بکرێت لە بودجەدا.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن با لێ بگەڕێن کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بێت و دواتر بێن لە پەرلەمانی کوردستان هەر کێشەیەک هەیە چارەسەر بکرێت نەک لە بەغدا، چونکە دەمانەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت و گرفتی ترمان بۆ دروست نەبێت، بەڵام ئەوانە تەنیا بۆ بەلاڕێدابردنی شەقام و موزایەدەی سیاسی و دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن و مەبەستیشیان هەڵبژاردنە و هیچی تر نییە.